پلانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ نێرده‌ دیبلۆماسییه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات

ناوخۆ
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     َبه‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى دانانى پلانێك ڕاگه‌یاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى نێرده‌ وباڵیۆزخانه‌ دیبلۆماسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات.
    په‌رله‌مانتار ئیقبال عه‌بدولحوسێن ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ پلانى كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ى باڵیۆزخانه‌ ونوێنه‌رایه‌تییه‌كانى عێراق له‌ده‌ره‌وه‌ وژماره‌ى فه‌رمانبه‌ره‌كانى تاوتوێ كردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پلانه‌كه‌ به‌هۆى بارودۆخى وڵات تاوه‌كو ئێستا جێ به‌جێ نه‌كراوه‌".
    عه‌بدولحوسێن وتیشى"ئه‌م كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ ده‌بێت به‌پێى پلانێكى وردبینیكراو بێت به‌پێى پێداویستییه‌كانى نیشنگه‌كان وجۆرى په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كان كه‌ عێراق به‌وڵاتانى تر ده‌به‌ستێته‌وه‌".
    عیّراق له‌ساڵى 2016 ژماره‌ى نێرده‌ وباڵیۆزخانه‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌و قه‌یرانه‌ى ڕوویدا له‌ئه‌نجامى دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت وهاتنى تیرۆرستانى داعش.
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش داواى كرد باڵیۆزخانه‌ وپاشكۆكان كه‌مبكرێنه‌وه‌ ودووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كان بكرێت له‌و وڵاتانه‌ى ڕه‌وه‌ندى عێراقى یاخود ئاڵوگۆڕى بازرگانى تیایدا نییه‌.