به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ناوى پاڵه‌وانانى عێراق-سه‌ركه‌وتنى سه‌روه‌رى له‌سه‌ر پرۆسه سه‌ربازییه‌كان كه له كه‌ركوك ده‌ستپێكرد دانا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان گه‌یشته باره‌گاى پێشكه‌وتووى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌كه‌ركوك بۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق،بۆ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وبنه‌بڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كانى ڕۆژئاواى كه‌ركوك وسنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو پاریّزگاى سه‌ڵاحه‌ددین وكه‌ركوك".
كازمى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتیكرده‌وه"پاڵه‌وانانى هێزه چه‌كداره‌كان به‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كانیانه‌وه ڕووبه‌رووى دوژمنان بوونه‌ته‌وه وڕۆڵێكى قاره‌مانانه ده‌گێڕن بۆ بنه‌بڕكردنى سه‌رچاوه‌كانى تیرۆر له‌م ره‌وشه سه‌خته‌دا كه‌ئاسته‌نگى زۆر به‌رۆكى وڵاتى گرتۆته‌وه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ئه‌مرۆ ده‌ستپێكرد بۆ پشكنینى ناوچه‌كانى باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك له‌سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین وكه‌ركوك.