به‌غدا-اه‌ع
یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بیّژى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،فرۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى ڕۆڵى گه‌وره‌یان گێڕا له‌ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق.
ڕه‌سول له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌ڵۆكانى هێزى ئاسمانى عێراقى له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختى به‌ره‌به‌یانه‌وه به‌شداربوون له‌پشتیوانى كردنى به‌ره‌كانى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق/قۆناغى دووه‌م له‌ڕێگاى فرۆكه‌كانیان كه‌وا سرودى سه‌ركه‌وتن له‌ئاسمانى نیشتیمانى لێده‌دات".
جێى ئاماژه‌پێكردنه به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان به‌یانى ئه‌مڕۆ(قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق)ده‌ستیپێكرد بۆ پشكنینى ناوچه‌كانى باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركووك له‌سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین وكه‌ركوك.