ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختیدا ئه‌نجامى گه‌وره‌ى پێكاوه‌

ئەمنی
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختیدا ئه‌نجامى گه‌وره‌ى پێكاوه‌.
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بیّژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌ختى ده‌ستپێكردنى ئه‌نجامى گه‌وره‌ وبه‌رچاوى پێكاوه‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سوپاى عێراق توانى ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ك وكه‌ره‌سه‌ ومیوانخانه‌كان بگرێت له‌و شوێنانه‌ى تیرۆرستان به‌چڕى بوونیان تیایدا هه‌یه‌".
    خه‌فاجى وتیشى"پرۆسه‌كه‌ له‌چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ ده‌ستپێكرد به‌به‌شدارى فه‌رمانده‌یی حه‌شدى شه‌عبى وبه‌ره‌ى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى وبه‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له‌گه‌ڵ سوپا عێراق ،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا"هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ وبه‌رچاوى پێكاوه‌ وپرۆسه‌كه‌یش به‌رده‌وامى هه‌یه‌ تا ئه‌و كاته‌ى ئامانجه‌كانى خۆى ده‌پێكێت.