قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد

ئەمنی
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستپێكرد.
    عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى ڕاگه‌یاندنى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،به‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هیّزه‌ چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ(قۆناغى دووه‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق)بۆ پشكنینى ناوچه‌كانى باشوورى ڕۆژئاواى كه‌ركوك له‌سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هه‌ردوو پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین وكه‌ركوك وبه‌ڕووبه‌رى ٧٣٨،٥ كێلو مه‌تر چوار گۆشه‌ ده‌ستیپێكرد".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ده‌ستپێكرد"سه‌نگه‌رى سوپا كه‌رته‌كانى فیرقه‌ى نۆیه‌مى زریپۆش ولیواى هیّزى تایبه‌ت فه‌رمانگه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركانى سوپا وله‌سه‌نگه‌رى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدراڵى فیرقه‌ى پێنجه‌مى/پۆلیسى فیدڕاڵى ولیواى ئه‌ركه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵییه‌،وله‌سه‌نگه‌رى فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا ولیوا یه‌كه‌مى/فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا وكه‌رته‌كانى هه‌ردوو لیواى سێیه‌م وچواره‌مى/فیرقه‌ى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرایه‌".
    ڕایشیگه‌یاند"له‌سه‌نگه‌رى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین لیواى مه‌غاویرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین وفه‌وجى ته‌كتیكى وفه‌وجى سواتى سه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى سه‌ڵاحه‌ددینه‌،وله‌سه‌نگه‌رى حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك،فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى باكوورى حه‌شدى شه‌عبى به‌شتیوانى فرۆكه‌كانى سوپا وهێزى وئاسمانى وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى وسه‌رجه‌م ده‌زگا هه‌واڵگیرى وئه‌منییه‌كان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"مه‌به‌ست له‌م ئۆپراسیۆنه‌ پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیریه‌ له‌م ناوچانه‌ وڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش وده‌ستگیركردنى داواكراوه‌كانه‌".