شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى كه‌ركوك بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى ده‌دات

ناوخۆ
  • 2-06-2020, 00:00
  • +A -A

     كه‌ركوك-اه‌ع

     
    شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى كه‌ركوك،قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له‌ته‌واوى پارێزگاكه‌ ڕاگه‌یاند
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،بڕیارى سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى له‌ته‌واوى پارێزگاى كه‌ركوك دراوه‌ له‌ئه‌مڕۆوه‌  تاوه‌كو كاژێر شه‌شى به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌(7 حوزه‌یرانى 2020)،له‌گه‌ڵ ڕاگرتنى ده‌وامى فه‌رمى له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى پارێزگاكه‌ جگه‌ له‌و فه‌رمانگانه‌ى به‌پێى بڕیارى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى هه‌ڵاوێرد كراون.
    وتیشى ڕێگا دراوه‌ به‌كردنه‌وه‌ نانه‌واخانه‌ وفڕنه‌كان له‌كاژێر شه‌شى به‌یانى تاوه‌كو كاژێر سێى دواى نیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ڕێگه‌دان به‌كردنه‌وه‌ى دووكانه‌كانى فرۆشتنى كه‌ره‌سه‌ى خۆراكى وسه‌وزه‌ ومیوه‌ له‌كاژێر حه‌وت به‌یانى تاوه‌كو یه‌كى نیوه‌ڕۆ.
    شانه‌كه‌ ڕێنمایشى دا به‌داخستنى ده‌روازه‌كانى پارێزگاكه‌ له‌گه‌ڵ پارێزگاكانى دیكه‌،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ تونده‌كان دژى سه‌رپێچیكارانى ڕێنماییه‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى.