به‌غدا-اه‌ع
َ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 10 هه‌زار و 495 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 429 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 10 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماری تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 80 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 47 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 45 حاڵه‌ت
به‌سره: 22 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 6 حاڵه‌ت
سلێمانی: 102 حاڵه‌ت
دهۆك: 2 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 11 حاڵه‌ت
دیاله: 4 حاڵه‌ت
واست: 41 حاڵه‌ت
بابل: 4 حاڵه‌ت
زیقار: 2 حاڵه‌ت
دیوانییه: 8 حاڵه‌ت
میسان: 38 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 13 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 6 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 10 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه 2 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا، كه‌سێكیش له ناوچه‌ی كه‌رخی ئه‌و شاره‌و4 حاڵه‌ت له‌شارى پزیشكى به‌غدا و له پارێزگای میسان 1 حاڵه‌ت و له هه‌ردوو له پارێزگای سلێمانی، ئه‌نبار كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه. هاوكات 119 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 30 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 21 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 21 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 11 حاڵه‌ت
به‌سڕه: 23 حاڵه‌ت
دیاله: 5 حاڵه‌ت
دیوانیه: 3 حاڵه‌ت
واست: 4 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 6 هه‌زار و 868 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 215 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 275 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 378 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 43 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.