نه‌جه‌ف حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نى منداڵێكى توشبووى كۆرۆنا تۆمار ده‌كات

ناوخۆ
  • 1-06-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    تاقیگه‌كانى شیكارى نه‌خۆشى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌نه‌جه‌فى پیرۆز حاڵه‌تێكى ده‌گمه‌نى پۆڵینى كۆرۆنا بۆ منداڵێكى ته‌مه‌ن 12 سالّ تۆمار ده‌كه‌ن.
    دكتۆر سامر موزفه‌ر به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى حه‌كیم تایبه‌ت به‌كه‌ره‌نتینه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"یه‌كه‌م حاڵه‌تى هه‌ڵچوونى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌نه‌جه‌فى پیرۆز بۆ مندالێكى ته‌مه‌ن 12 ساڵ ده‌ستنیشانكراوه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌یش ده‌گمه‌نه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌دات له‌هه‌موو ئه‌ندامانى جه‌سته‌".
    وتیشى"ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى 23 حاڵه‌تى له‌به‌ریتانیا تۆماركردووه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى وبه‌رنامه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى كه‌نه‌دى هاوتا كراوه‌ ،دواى هاوتاكردنى له‌گه‌ڵ ڕێككه‌وتننامه‌ى كه‌نه‌دى ده‌ستنیشانكراوه‌ وئاگادارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى كراوه‌ له‌باره‌ى ڕه‌وشى ئه‌م منداڵه‌ كه‌به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ ده‌چێت دواى تێپه‌ڕاندنى قۆناغێكى سه‌خت له‌بێهۆشى".
    موزفه‌ر وتیشى"كارمه‌ندانى پزیشكى هه‌موو ڕێوشوێنه‌كانیان بۆ منداڵه‌كه‌ گرتۆته‌ به‌ر له‌چاودێرى ته‌ندروستى ڕێكخراو وله‌ئێستاشدا چاكبۆته‌وه‌ وچاوه‌ڕوانى دوا پشكنین ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ جێبهێڵێت".