گیانله‌ده‌ستدانى توشبوویه‌كى كۆرۆنا له‌بابل ڕاگه‌یه‌ندرا

ناوخۆ
  • 1-06-2020, 00:00
  • +A -A

     بابل-اه‌ع

     
    فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى بابل،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، گیانله‌ده‌ستدانى توشبوویه‌كى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند كه‌ئافره‌تێكى ته‌مه‌ن 75 ساڵه‌.
    شانه‌ى قه‌یرانه‌كانى بابل له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌و ئافره‌ته‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه‌ دانیشتووى شاره‌دێى مه‌حاویله‌ وته‌مه‌نى 75 ساڵه‌،ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى مه‌حاویل كراوه‌ له‌ڕه‌وشێكى ته‌ندروستى خراپ وپشكنینى بۆ كراوه‌ دواى ده‌ركه‌وتنى نیشانه‌كانى نه‌خۆشییه‌كه‌ پاشان ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى حیلله‌ى نه‌شته‌رگه‌رى،هۆبه‌ى په‌تایی كراوه‌،دایكى ئه‌فسه‌رێكه‌ به‌پله‌ى عه‌مید كه‌خۆى خانه‌واده‌كه‌یشى تووشى په‌تاكه‌ بوونه‌".