به‌غدا-اه‌ع
بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند خه‌رج كردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌ڕێگاى كارتى ئه‌لیكترۆنییه‌وه به‌رده‌وامى هه‌یه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ندێك وه‌زاره‌ت وده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت دابه‌شكراوه بۆ كه‌سانه‌ى مووچه‌كانیان لاى بانكه‌كه جێگیر كردووه وههڵگرى كارتى ئه‌لیكترۆنى "ماسته‌ر كارد"ن".
ئاماژه‌یشى دا"خه‌رجكردنى مووچه به‌پێى ڕێكار ووادهى دیاریكراو ده‌بێت دواى گه‌یشتنى پاره وپتهوكردنى باڵانسى دارایی فه‌رمانگه‌كان لاى بانكه‌كه،وهه‌ندێ له‌فه‌رمانگه‌كان هێشتا بانكه‌كه چاوه‌ڕوانى گه‌یشتنى پشكى داراییهكانێتى لهبانكهكه".