ههولێر-اهع
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سلێمانی 101 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران.
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهووتوه، رایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، 101 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە.
وەزارەتی تەندروستی دەڵێت، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە.
وەک وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی پێکردەوە، 51 تووشبوویان دانیشتووی قەزای پێنجوینن، 42 تووشبوویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، 3 کەسیان دانیشتووی وارماوە، 1 دانیشتووی قەزای کەلار، 1 دانیشتووی قەزای کفری، 1 دانیشتووی قەزای خانەقین، 1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە و ئەوەی دیکەش دنیشتووی شاری بەغدایە.
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
دەرەنجامی نوێ...
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا.
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سەد و یەک تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و ٩٣ تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،
٥١ لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین
٤٢ دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
٣ دانیشتووی وارماوە
١ دانیشتووی قەزای کەلار
١ دانێشتووی قەزای کفری
١ دانیشتووی قەزای خانەقین
١ دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
١ دنیشتووی شاری بغداد