كازمى: هاوڵاتى فاكته‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ‌ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 31-05-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،هاوڵاتى فاكته‌رى  یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ‌ڕێگاگرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى رووبه‌رى توشبووانى كۆرۆنا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتیمانى كردووه‌ بۆ تاوتوێ كردنى خشته‌ى كاره‌كانى".
    كازمى  له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختى كردۆته‌وه‌ له‌گرنگى پاراستنى ئاسایشى ته‌ندروستى هاوڵاتیان وه‌ك به‌شێك له‌ئاسایشى نیشتیمانى له‌سایه‌ى توشبوونى عێراق وجیهانى به‌گشتى به‌په‌تاى كۆرۆنا.
    ئاماژه‌یشى به‌گرنگى هۆشیارى هاوڵاتى كرد له‌هاوكاریكردنى ده‌زگا ئه‌منى وته‌ندروستییه‌كان چونكه‌ گۆشه‌ نیگایه‌كى سه‌ره‌كییه‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ ،هه‌روه‌ها فاكته‌رى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ ڕێگاگرتنێكى كارا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڕووبه‌رى توشبووان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ له‌میان خشته‌ى كاره‌كانى تاوتوێى ڕێوشوێنه‌كانى جێ جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌به‌غدا وپارێزگاكانى كردووه‌ له‌سایه‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى ژماره‌ى توشبووان به‌شێوه‌یه‌كى جیاواز له‌وه‌ى ڕابردوو له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردن وته‌واوكه‌ره‌وه‌ له‌ئه‌ركه‌كانى نێوان فه‌رمانگه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ودزگاكانى دیكه‌ى ده‌وڵه‌ت كه‌ڕاسپێردراون بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌ هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ژماره‌یه‌ك بڕیارى گرنگ له‌م باره‌یه‌وه‌ گرته‌ به‌ر.