كه‌عبى له‌باره‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

  • 31-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕاگه‌یه‌ندراوێكى له‌باره‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى به‌درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق بۆ ساڵێكى تر ده‌ركرد.
    كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"له‌كاتێكدا پێشوازى له‌ده‌ركردنى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ژماره‌ 2522 (2020) له‌دانیشتنه‌كه‌ى كه‌ له‌ 29 ئایار / مایۆى/ 2020 سازكرا وبریتییه‌ له‌ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى هاوكارى بۆ عێراق تاوه‌كو 31 ئایار / مایۆى 2021، كه‌ده‌رخه‌رى نیازى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌پێدانى پێشینه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنى ڕاوێژ وپشتیوانى وهاوكارى بۆ حكومه‌ت گه‌لى عێراق له‌باره‌ى هه‌ستان به‌گفتوگۆیه‌كى گشتگیر وسیاسی وئاشتبونه‌وه‌ى نیشتیمانى وكۆمه‌ڵایه‌تى وچاكسازى له‌سێكته‌رى ئاسایش وئابورى وپلاندانان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى هاریكارى مرۆیی وجێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى باشتركردنه‌وه‌ى تواناى وڵات بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى شارستانى وكۆمه‌ڵایه‌تى كارا وپنچینه‌یی،به‌شێوازێك گه‌شه‌ وئاسایشى عێراق وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى پێگه‌ى باڵاى له‌سه‌رل هه‌ردوو ئاستى هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى مسۆگر بكات به‌و پێیه‌ى ڕۆڵى هه‌بێت له‌پته‌وكردنى ئاسایش وئاشته‌وایی نێوده‌وڵه‌تى".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى داواى،له‌نێرده‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق كرد نه‌رێنییه‌كانى قۆناغى ڕابردوو جێبهێڵن له‌ئه‌ركه‌كه‌یان له‌وڵاتدا،وكار به‌بێ لایه‌نى وبابه‌تیانه‌ وپیشه‌ییانه‌ بكات بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌نجامى ڕاسته‌قینه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا به‌شێوازێك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ى نێرده‌كه‌ وئه‌و ئه‌ركه‌ى پێى ڕاسپێردراوه‌ وبه‌و ئه‌ركه‌ ڕاسته‌قینه‌ى پێى راسپێردراوه‌ هه‌نگاو بنێت به‌پێى بڕیاره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى وبه‌ئاڕاسته‌یه‌ك گونجاو بێت له‌گه‌ڵ پێویستییه‌كانى ته‌واوى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى وڵات وسه‌ركرده‌كانى  ویه‌كڕیزى وسه‌لامه‌تى خاكه‌كه‌ى".
    كه‌عبى جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر" گرنگى ده‌ستێوه‌رنه‌دان له‌كاروبارى ناوخۆیی وڵات به‌پێى یاساى نێوده‌وڵه‌تى وپێوه‌ره‌ دیبلۆماسییه‌كان وكاركردنى راِسته‌قینه‌ بۆ پته‌وكردنى گفتوگۆى گشتگیرى سیاسى بۆ هه‌مووان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان وجێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى كارا بۆ بنیاتنانى تواناى تاك وده‌زگاكان وپتشیوانى ئه‌ركى گه‌شه‌پێدانى نیشتیمانى له‌سه‌ر ئاستى سیاسى ومرۆیی وپێشكه‌شكردنى ڕاوێژى پێشه‌یی بێلایه‌ن وپشتیوانى حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر داواكارى خۆى وله‌سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان له‌نێویشیاندا ئه‌ركى مرۆیی وئه‌ركى به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى ودووباره‌ بنیاتنانه‌وه‌ وگه‌شه‌پێدان،وپێشكه‌شكردنى راویّژى زیاتر وپشتیوانى ویارمه‌تیدانى حكومه‌تى عێراق وئاسانكردنى گفتوگۆ وهاوكاریكردن له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمایه‌تى له‌باره‌ى دۆسییه‌كان له‌نێویشیاندا ئاسایشى سنوور ووزه‌ وژینگه‌ وئاو وهه‌ماهه‌نگى هاریكارى مرۆیی وگه‌یاندنى وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران وهه‌ماهه‌نگى وجێ به‌جێ كردنى به‌رنامه‌ى باشتركردنه‌وه‌ى تواناى عێراق بۆ دابینكردنى خزمه‌تگوزارى شارستانى وكۆمه‌ڵایه‌تى كارا وبنچینه‌یی له‌نێویشیاندا چاودێرى ته‌ندروستى وفێركارى  وبره‌ودان به‌هه‌ماهه‌نگى كارا كه‌عێراق به‌شدارى تیاكردووه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ به‌خشێنه‌ره‌ هه‌رێمایه‌تى ونێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌رنامه‌ زۆر گرنگه‌كان كه‌په‌یوه‌ندییان به‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ هه‌یه‌".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كه‌عبى جه‌ختى كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پته‌وكردنى ئه‌ركى له‌چاودێرى كردنى په‌یماننامه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وئاسانكارى ئه‌ركى عێراق  بانكى نێوده‌وڵه‌تى وسندوقى نه‌ختێنه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ولایه‌نه‌كانى دیكه‌ له‌بوارى چاكسازى ئابوورى وبنیاتنانى تواناكان وئاماده‌كردنى ژینگه‌ى له‌بار بۆ به‌جێ گه‌یاندنى گه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وام وبووژانه‌وه‌ ودووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ رَێكخراوه‌كانى نیشتیمانى وهه‌رێمایه‌تى وكۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى وبه‌خشێنه‌ران وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى دیكه‌،به‌پێى پێداویستییه‌كان،له‌گه‌ڵ پشتیوانیكردنى ئه‌ركه‌ نێوخۆییه‌كان كه‌هه‌وڵى دادگاییكردنى تیرۆرستانى داعش ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ده‌گاته‌ ئاستى تاوانى جه‌نگ وتاوانه‌كانى دژى مرۆڤایه‌تى وكۆمه‌ڵكوژى وپێشكه‌شكردنى قه‌ره‌بووى دادپه‌روه‌رانه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌ په‌یوه‌سته‌كانه‌وه‌ بۆ عێراق له‌سه‌ر تاوانه‌ تیرۆرستییه‌كان  كه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانیانه‌وه‌ ده‌رحه‌ق به‌ ڕۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌".
    كه‌عبى جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى ئه‌وه‌ى ڕاپۆرت وڕاسپارده‌كانى  نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى ڕه‌وشى عێراق ودواپێشهاته‌كان سیماى پیشه‌یی وبابه‌تییانه‌ وبێلایه‌نى ودادگه‌رانه‌ پێوه‌ى دیار بێت جیاواز له‌وانه‌ى ڕابردوو كه‌هێمایان له‌سه‌ر بووه‌".