ئەنبار – ا ه ع وەزارەتی بەرگری ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند رێوشوێنی ئەمنی توندیان لەقەزای هیت گرتوەتەبەر، وتیشی لەئاكامی ئەو رێوشوێنەدا چەند داواكراوێكیان دەستگیر كردووە. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) نێردراوە، وەزارەتی بەرگری رایگەیاند: فەوجی یەك لەلیوای 29ی فیرقەی حەوت، رێوشوێنی ئەمنی توندی گرتوەتە بەر لەبازگەی شەهید عەمید روكن محەمەد كرەوی و چەند ناوچەیەكی قەزای هیت كە لەچوارچێوەی بەرپرسارێتی ئەو فەوجەدان. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە لەئاكامی ئەو رێوشوێنە ئەمنییەدا چەند داواكراوێكیان دەستگیر كردووە كە هەوڵیانداوە لەهێزە ئەمنیەكان هەڵبێن، هاوڵاتیانیش پێشوازییان لەو رێوشوێنە ئەمنیانە بۆ دەستەبەركردنی سەقامگیری كردوە و ئامادەیی خۆشیان پیشانداوە هاوكاری تەواوی سوپای عێراق بكەن بۆ بەرگرتن لەدزەكردنی تیرۆریستان بۆ ناوچەكانیان.