سه‌رۆك كۆمار جه‌خت له‌ گرنگى ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندن ده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 31-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق ،ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌،جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌گرنگى هه‌نگاونان به‌ره‌و ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندن وتێپه‌ڕاندنى.
    وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار پێشوزاى كردووه‌ له‌دكتۆر نه‌بیل كازم عه‌بد ساحیب وه‌زیرى خوێندنى باڵاوتوێژینه‌وه‌ى زانستى".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ سه‌رۆك كۆمار جه‌ختى كردۆته‌وه‌ له‌گرنگى هه‌نگاونان به‌ره‌و ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندن وتێپه‌ڕاندنى له‌گه‌ڵ دابینكردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ خوێندكاران بۆ ئه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن له‌هه‌مان كاتیشدا پارێزگارى له‌ڕه‌سه‌نایه‌تى ئاستى زانستى زانكۆكانى عێراق بكرێت".
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى خوێندنى باڵا دووپاتیكرده‌وه‌ ده‌زگا زانكۆییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كى ستراتیژى وگرنگ  ده‌بێت له‌پرۆسه‌ى بنیاتنانى عێراق وئه‌ركى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى ودابینكردنى پێداویستییه‌كانى ئه‌م قۆناغه‌ له‌لێهاتوویی وشاره‌زایی ئه‌كادیمی له‌سایه‌ى ڕه‌وشى بڵابوونه‌وه‌ى په‌تاى جیهانى ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆى.