بهغدا-اهع
وەزارەتی دارایی رونکردنەوەیەک سەبارەت بە (٤٠٠ ملیار) دینارەکەی هەرێمی کوردستان دهردهكات
وهزارهتى دارایی لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه ڕایگهیاند،دەزگاکانی راگەیاندن زانیاری چەواشەکارانەیان لەبارەی میکانیزمی دانانی بڕی (٤٠٠ ملیار) دینار لەسەر ههژمارى بانکی حکومەتی هەرێم لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکردوەتەوە لە رۆژی ٢٠٢٠/٥/٢٤دا بە نوسراوی ژمارە (٨٠٩).
وەزارەت دارایی جەخت دەکاتەوە لەسەر پابەندبوونی بە یاساو میکانیزمە فەرمییەکانی کارکردن لە فەرمانەکانی تایبەت بە خەرجکردنی پارەدا.
ڕاگهیهندراوهكه وتیشى" ئەو بڕە پارەیە کە بۆ هەرێم خەرجکراوە بەشێکە لە حسابی هەرێم بۆ دابینکردنی خەرجییەکانی، لەنێویادا موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی نیسانی رابردوو.
بەپێی رێککەوتنێک کە لەگەڵ هەرێم کراوەو بەگوێرەی نوسراوی (٨٠٩) لە ٢٠٢٠/٥/١٩، بۆ مانگی حوزەیرانی داهاتوو، دەبێت هەردولا (بەغدادو هەولێر) دەست بە کۆبونەوەی چڕ بکەن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر بنەمای یاسای کارگێڕی دارایی فیدراڵی.
ئاماژەی بەوەداوە کە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی دواتر (واتە لە مانگی داهاتووەوە) پابەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان هەرێم و بەغدادو جێبەجێکردنی رێککەوتنی ناوبراو.
وتیشى"هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر نوسراوی ئاماژەپێدراو، ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم خەرجکراوە بۆ مانگی نیسان بووەو هیچ فەرمانێکی تری خەرجکردنی پارە بۆ هەرێم دەرناکرێت تا رێککەوتنی کۆتایی و گشتگیر لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمدا نەکرێت".