به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، له گه‌شتێكی تایبه‌تدا، 146 هاوڵاتی عێراقیان له هندستانه‌وه گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه له‌و وڵاته به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیریانخواردبو.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ گه‌شتی ژماره 11یان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیه عێراقیه‌كان ئه‌نجامداوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 146 هاولاتیان له‌و وڵاته گه‌ڕاندوه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، گه‌شته تایبه‌ته‌كه‌یان به‌ره‌چاوكردنی هه‌نگاوه‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و فه‌رمانگه‌ی پێشوازی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ئه‌نجامداوه.