دوو توشبووى نوێى كۆرۆنا له‌دهۆك تۆمار كران

ناوخۆ
  • 31-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم دو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاندو باس له‌وه‌شكراوه‌، یه‌كێك له‌ توشبوه‌كان نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی هه‌بووه‌و ئه‌وی دیكه‌ش كچی نه‌خۆشێكی پێشووه‌.
     
    له‌ ده‌ره‌نجامی نوێى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ هاتووه‌...
    له‌ به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبووان، دو توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ  له‌ پارێزگای دھۆك ده‌ستنیشانكرا، پیاوێكی ته‌مه‌ن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆكه‌ و نیشانه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ھه‌بووه‌ و پشكنینی بۆ كراوه‌ و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌ و مناڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ، كچی نه‌خۆشێكی پێشووه‌ و دانیشتووی قه‌زای سێمێله‌ سه‌ر به‌ پارێزگای دھۆك.