به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 5 هه‌زار و 381 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 260 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، هاوكات 10 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماری تووشبووان به‌گوێره‌ی شاره‌كان:
به‌غدا/ روسافه: 58 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 35 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 2 حاڵه‌ت
به‌سره: 24 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 7 حاڵه‌ت
سلێمانی: 24 حاڵه‌ت
دهۆك: 4 حاڵه‌ت
دیاله: 2 حاڵه‌ت
واست: 7 حاڵه‌ت
میسان: 31 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 21 حاڵه‌ت
بابل: 26 حاڵه‌ت
زیقار: 2 حاڵه‌ت
دیوانییه: 9 حاڵه‌ت
ئه‌نبار: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 7 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 10 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، به شێوه‌یه‌ك كه 4 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی شاری به‌غدا، كه‌سێكیش له ناوچه‌ی كه‌رخی ئه‌و شاره و له پارێزگای میسان 2 حاڵه‌ت و له هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی سلێمانی، كه‌ركووك و دیاله‌ش كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ستداوه. هاوكات 46 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 9 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 11 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 10 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 3 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 8 حاڵه‌ت
دیوانییه: 2 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 6 هه‌زار و 439 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 205 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 3 هه‌زار و 156 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 3 هه‌زار و 78 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 46 كه‌سیان به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.