به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 920 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 216 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 62 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 101 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت
به‌سره: 3 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 5 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 8 حاڵه‌ت
دیاله: 2 حاڵه‌ت
بابل: 8 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 6 حاڵه‌ت
واست: 3 حاڵه‌ت
دیوانییه: 1 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 9 حاڵه‌ت
زیقار: 1 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ی تووشبووان 79 كه‌سیان هیچ نیشانه‌یه‌كی په‌تاكه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه و له رێگه‌ی پشكنینه‌وه ئاشكرا بووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 6 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه حاڵه‌تێك له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و 4 حاڵه‌تیش له ناوچه‌ی كه‌رخی ئه‌و شاره و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له پارێزگای دیاله تۆماركراوه، هاوكات 41 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌سره: 25 حاڵه‌ت
زیقار: 1 حاڵه‌ت
كه‌ركووك: 10 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
واست: 1 حاڵه‌ت
بابل: 1 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 2 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 4 هه‌زار و 848 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 169 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 852 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 827 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.