كازمى ستایشى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆر ده‌كات كه‌بووه‌ هۆى كووشتنى تیرۆرست جبورى

ئەمنی
  • 26-05-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    به‌غدا-اه‌ع
     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ستایشى،ئه‌ركى هه‌ردوو ده‌زگاى هه‌واڵگیرى ودژه‌ تیرۆر كرد كه‌بووه‌ هۆى كووژرانى تیرۆرست موعته‌ز جبورى.
    عه‌مید یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،سوپاس وستایشى ئه‌ركى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتیمانى وده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ده‌كات له‌باره‌ى هه‌ماهه‌نگى باڵایان به‌ئاڵوگۆركردنى زانیارییه‌كان كه‌بووه‌ هۆى كووژرانى تیرۆرست موعته‌ز نۆمان عه‌بد نایف نه‌جم جبورى كه‌ناسراوه‌ به‌(حه‌جى ته‌یسیر)كه‌پۆستى به‌ناو والى عێراق وبریكارى سه‌ركرده‌ى تیرۆرستانى داعش بۆ كاروبارى سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كان بووه‌ وبه‌رپرسى پلاندانان وهه‌ماهه‌نگى كرده‌وه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بووه‌".
    وتیشى"ئه‌م تیرۆرسته‌ به‌گورزێكى ئاسمانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى كرایه‌ ئامانج به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى عێراقى وبه‌چاودێرى كارمه‌ندانى ئه‌منى بۆ جموجۆڵى ئه‌م تیرۆرسته‌ بۆ مه‌ودایه‌كى دوور".
    شایه‌نى باسه‌ دژە تێرۆری عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا تیرۆرست موعتەز جبوری والی  به‌ناو داعشیان لە عێراق کوشتوە.
    دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگەیاند: "بەو زانیارییانەی کە لە کوشتنی تیرۆریست ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش دەستمانکەوت و  دەستگیرکردنی تیرۆریست عەبدولناسر قەرداش، سەرکردەی داعش پێشکەشی کردین، توانیمان تیرۆریست موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری، ناسراو بە حەجی تەیسیر بکوژین".
    دژە تیرۆری عێراق راشیگەیاند: "تیرۆریست موعتەز نومان والی داعش بوو لە عێراق، هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی رێکخراوی داعشی تیرۆریست بوو بۆ کاروباری هەموو ویلایەتەکان و بەرپرسی پلاندانان و هەماهەنگی بوو بۆ کردەوە تیرۆریستییە دەرەکییەکان".
    دژە تیرۆری عێراق ئاشکراشیکرد: "بەپێی زانیاری هەواڵگری دەزگای دژە تیرۆری عێراق، سەبارەت بە جووڵەی بەردەوامی تیرۆریست موعتەز نومان لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق، ئەو تیرۆریستە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی دێرلزوور لە سووریا کرایە ئامانج و کوژرا، لەکاتێکدا ئەو چەند پاسپۆرتێکی هەبوو و لە ترسی راوەدوونان هیچکات تەلەفۆنی بەکارنەدەهێنا".