وه‌زیرى ته‌ندروستى جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌پارچه‌ زه‌وى نیشته‌جێبوون به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌دیاله‌ دابه‌ش ده‌كرێت

ناوخۆ
  • 26-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    حه‌سه‌ن تمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى نیشته‌جێبوون سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى دیاله‌ ده‌گرێته‌وه‌.
    تمیمى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"رێنمایی داوه‌ به‌پاڵپشتى كردنى بنكه‌ى چاندنى موخى ئێسك له‌پارێزگاى دیاله‌ به‌بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ دابینكردنى ده‌رمان وكه‌ره‌سته‌ پزیشكییه‌كان ووێستگه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى خاشاكه‌ پزیشكییه‌كانى پارێزگاكه‌"،ئاماژه‌یشى دا"به‌كردنه‌وه‌ى بنكه‌ى مه‌شقپێكردنى بۆردى عه‌ره‌بى له‌نه‌خۆشخانه‌ى گشتى به‌عقووبه‌ له‌پسپۆڕه‌ جیاجیاكان بۆ پشتیوانیكردنى پزیشكه‌كان وزیادكردنى ژماره‌ى نیشته‌جێبووه‌كان".
    وتیشى"سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌پارێزگاى دیاله‌ دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى نیشته‌جێبوون ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌بێ ره‌چاوكردنى ساڵانى خزمه‌ت،هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنى گرفتى گرێبه‌سته‌كانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى دیاله‌ به‌پێى یاسا بوودجه‌".