به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ماوه‌یه‌كى دوور ودرێژه تیرۆرست موعته‌ز نۆمان عه‌بد نایف نه‌جم جبوریان ڕاووده‌نا و16جاریش هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى داوه.
سه‌باح نۆمان وته‌بێژى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "تیرۆرستى كووژراو خۆى له‌نێو خه‌لكى مه‌ده‌نى وشوانه‌كانى ناوچه بیابانه‌كان حه‌شارده‌دا ئه‌م هه‌نگاوه‌یش وایكرد ده‌زگاكه په‌له نه‌كات له‌كووشتنى له‌ترسى كه‌وتنه‌وه‌ى زیان له‌نێو خه‌ڵكى مه‌ده‌نى".
وتیشى"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌رده‌وام بوو له‌چاودێرى كردنى ئه‌م تیرۆرسته دواى ئه‌وه‌ى به‌ره‌و سوریا هه‌ڵهات وهه‌روه‌ها زانیارى هه‌واڵگیرى به‌خشیه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى شوێنى ئه‌م تیرۆرسته"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"پرۆسه‌ى كووشتنى ئه‌م تیرۆرسته بووه هۆى ده‌ستگیركردنى ژماره‌یه‌ك تیرۆرستى دیكه كه‌له‌ئێستادا له‌لێكۆڵینه‌وه‌دان".