به‌غدا-اه‌ع
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى دووپاتیكرده‌وه پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه‌تیرۆر له‌ڕووى هه‌واڵگیرییه‌وه تیرۆرست موعته‌ز نۆمان عه‌بد نایف نه‌جم جبوریان له‌سووریا ڕاوودهنا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زیاد لهپاسپۆرتێكى به‌كارهێناوه".
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"پاڵه‌وانانى ده‌زگاى دژه تیرۆر توانیان تیرۆرستى ناسراو به(حه‌جى ته‌یسیر)بكووژن كهپۆستى به‌ناوى والى عێراق وبریكارى سه‌ركرده‌ى تیرۆرستى داعش بۆ كاروبارى سه‌رجه‌م ویلایه‌ته‌كانى هه‌بووه وبه‌رپرسى پلاندانان وهه‌ماهه‌نگى كرده‌وه تیرۆرستییه ده‌ره‌كییه‌كان بووه".
وتیشى"دواى چاودێرییه‌كى ورد له‌لایه‌ن هه‌واڵگیرى ده‌زگاى دژه تیرۆر زانیارى ورد له‌باره‌ى ئه‌م تیرۆرسته درایه هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،كه له‌ئه‌نجامدا هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى گورزێكى ئاسمانى ئه‌م تیرۆرستهى كووشت له‌ناوچه‌ى دێره‌زوور له‌سووریا".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م تیرۆرسته چه‌ندین پاسپۆرتى به‌كارهێناوه وبه‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆبایل به‌كارناهێنێت به‌ڵام به‌پێى كه‌ره‌سه پێشكه‌وتووه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر وچاودێرى وردى هه‌واڵگیرى تونرا چاودیرى بكرێت".
ڕه‌سول وتیشى"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌ڵێن به‌گه‌له‌كه‌مان ده‌دات لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى داعش وسزادانیان به‌رده‌وام ده‌بێت".