ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى عێراق كووژرانى سه‌ركرده‌یه‌كى مه‌ترسیدارى داعشى تیرۆرست له‌سووریا ڕاگه‌یاند

ئەمنی
  • 26-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دژە تێرۆری عێراق رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا تیرۆرست موعتەز جبوری والی  به‌ناو داعشیان لە عێراق کوشتوە.
    دەزگای دژە تیرۆری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگەیاند: "بەو زانیارییانەی کە لە کوشتنی تیرۆریست ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی داعش دەستمانکەوت و  دەستگیرکردنی تیرۆریست عەبدولناسر قەرداش، سەرکردەی داعش پێشکەشی کردین، توانیمان تیرۆریست موعتەز نومان عەبد نایف نەجم جبووری، ناسراو بە حەجی تەیسیر بکوژین".
    دژە تیرۆری عێراق راشیگەیاند: "تیرۆریست موعتەز نومان والی داعش بوو لە عێراق، هاوکات یاریدەدەری سەرۆکی رێکخراوی داعشی تیرۆریست بوو بۆ کاروباری هەموو ویلایەتەکان و بەرپرسی پلاندانان و هەماهەنگی بوو بۆ کردەوە تیرۆریستییە دەرەکییەکان".
    دژە تیرۆری عێراق ئاشکراشیکرد: "بەپێی زانیاری هەواڵگری دەزگای دژە تیرۆری عێراق، سەبارەت بە جووڵەی بەردەوامی تیرۆریست موعتەز نومان لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق، ئەو تیرۆریستە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی دێرلزوور لە سووریا کرایە ئامانج و کوژرا، لەکاتێکدا ئەو چەند پاسپۆرتێکی هەبوو و لە ترسی راوەدوونان هیچکات تەلەفۆنی بەکارنەدەهێنا".