بهغدا-اهع
حکومەتی عێراق،ئهمڕۆ سێشهممه،جەختى لە پابەندبوون بە مافەكانی مرۆڤ و رێزگرتن لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان كردهوه.
نووسینگەی ڕاگهیاندنى سەرۆک وەزیران لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، رایگەیاند، "حکومەتی عێراق بەدواداچوونی بۆ راپۆرتەكەی نووسینگەی مافەكانی مرۆڤی سەر بە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان کرد کە پەیوەست بوو بە دیاردەكانی رفاندن، ئەشكەنجەدان، شوێبزركردن لە كاتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانەكان لە عێراق لە 1ـی تشرینی یەكەمی 2019 تاوەكو 21ـی ئاداری 2020".
لە راگەیهندراوەكەدا ئاماژە بەوە دراوە، "حکومەتی عێراق جەخت لە پابەندبوون بە مافەكانی مرۆڤ و رێزگرتن لە پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان دەكاتەوە كە عێراق لەو بارەوە واژۆی كردوون. هاوكات عێراق بە گوێرەی كارنامەی وەزاری پابەندە بە لێكۆڵینەوەی پاک و بێلایەن لە هەموو ئەو رووداوانەی لە راپۆرتەكەدا ئاماژەیان پێكراوە".