كازمى وپووتین داوا له‌یه‌كتر ده‌كه‌ن سه‌ردانى به‌غدا ومۆسكۆ بكه‌ن

  • 25-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی رووسیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، سەقامگیری نرخی نەوت و دۆخی سووریا تاوتوێدەکەن.
    نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی رووسیاوە پێگەیشتووە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دۆخی ئابوورییان تاوتوێکردووە. سەرۆکی رووسیا پیرۆزبایی لە کازمی کردووە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی حکومەت و هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، گفتوگۆیان کردووە لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت و کاریگەرییەکانی و رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس و پەتای کۆرۆنا و دۆخی ئەمنی لە عێراق  و سووریا.
    وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، پووتین خواستی وڵاتەکەی دەربڕیووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان رووسیا و عێراق و لە هەموو بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، وزە، وەبەرهێنان و وزەی کارەبا.
    لای خۆیەوە کازمی دووپاتیکردووەتەوە، حکومەتەکەی گرنگی دەدات بەبەهێزکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا و داوای لە کۆمپانیا رووسییەکان کرد بێنە عێراق و لەسەرجەم بوارەکاندا وەبەرهێنان بکەن.
    سەرۆکی رووسیا داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد سەردانی رووسیا بکات، بەهەمان شێوە مستەفا کازمی داوای لە پووتین کرد سەردانی بەغدا بکات.