به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دووپاتیكرده‌وه، متمانه‌ی ته‌وامان هه‌یه كه قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنین سه‌ربارى ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كان.
كازمی له وته‌یه‌كیدا له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شارى پزیشكى به‌غدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه رایگه‌یاند، "كارمه‌ند و پزیشكان به‌رپرسیارێتی ئه‌خلاقی و نیشتمانیان له‌سه‌رشانه، ئه‌ركه‌كه‌یان ته‌نها چاره‌سه‌ركردن نیه، به‌ڵكو پابه‌ندبونێكی مرۆڤایه‌تیه".
وتیشى متمانه‌ی ته‌وامان هه‌یه كه قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنین سه‌ربارى ئاڵنگارییه ئابوورییه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه حكومه‌ت هه‌لی سه‌ركه‌وتنی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ته‌ندروستی له به‌رده‌ستدایه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌ته‌كه‌ى له دۆخێكی ئابوری خراپ و قورس‌دا كارده‌كات كه هیچ ده‌رگایه‌كی له‌به‌رده‌م نه‌ماوه چگه له‌خزمه‌تكردنی وڵات.
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى شارى پزیشكى ونه‌خۆشخانه‌ى شیفا له‌به‌غدا تاوتوێى پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا كرد،له‌هه‌مان كاتیش‌دا چاودێرى جێبه‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆى له‌به‌غداى پایته‌خت كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى به‌یاوه‌رى حه‌سه‌ن تمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه شارى پزیشكى ونه‌خۆشخانه‌ى شیفاى له‌به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه،بۆ دڵنیابوون له پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى بۆ كه‌ره‌نتینه‌كراون وڕێوشوێنهكانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا وڕێگاكانى خۆپارێزى په‌یڕه‌وكراو".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك منداڵى كهرهنتینهكراوى شارى پزیشكى به‌غداى به‌سه‌ركردۆته‌وه وچاودێرى ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى كردووه،پاشان بنكه‌ى شیفاى تایبه‌ت بهقهیرانهكانى به‌سه‌ركردۆته‌وه وچاوى به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشى ئه‌و بنكه‌یه كه‌وتووه وهیواى چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌یان بۆ خواستووه"