كازمى سه‌ردانى شارى پزیشكى وبنكه‌ى شیفا له‌ به‌غدا ده‌كات

ناوخۆ
  • 24-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى شارى پزیشكى ونه‌خۆشخانه‌ى شیفا له‌به‌غدا تاوتوێى پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا كرد،له‌هه‌مان كاتیشدا چاودێرى جێبه‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆى له‌به‌غداى پایته‌خت كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى به‌یاوه‌رى حه‌سه‌ن تمیمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌ شارى پزیشكى ونه‌خۆشخانه‌ى شیفاى له‌به‌غدا به‌سه‌ركرده‌وه‌،بۆ دڵنیابوون له‌ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى بۆ كه‌ره‌نتینه‌كراون وڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤایرۆسى كۆرۆنا وڕێگاكانى خۆپارێزى په‌یڕه‌وكراو".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى ژماره‌یه‌ك منداڵى كه‌ره‌نتینه‌كراوى شارى پزیشكى به‌غداى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ وچاودێرى ئاستى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى كردووه‌،پاشان بنكه‌ى شیفاى تایبه‌ت به‌قه‌یرانه‌كانى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ وچاوى به‌ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشى ئه‌و بنكه‌یه‌ كه‌وتووه‌ وهیواى چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌یان بۆ خواستووه‌".
    كازمى له‌میان به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندى پزیشكى تاوتوێى"پێشهاته‌كانى په‌تاى كۆرۆنا وڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كردووه‌ وهانى كارمه‌ندانیشى داوه‌ ئه‌ركه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكردنى هاوڵاتیان،وپیرۆزبایشی له‌سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان كردووه‌ به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان ،هه‌روه‌ها ستایشى ئه‌ركى گه‌وره‌ى كارمه‌ندانى پزیشكى وتیمارى ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كردووه‌،له‌هه‌مان كاتیشدا سه‌رۆكى  ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌ى چاودێرى جێبه‌جێ كردنى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ كردووه‌".