بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دە کەسی تری بەکۆرۆنای لەسنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.
دەقی راگەیەنراوهكه كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، دە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چوار ئافرەرت تەمەن ٦٣ و ٥٧ و ٤٢ و ٣٧ ساڵ، شەش پیاو تەمەن ٦٨و ٦٠ و ٤٧ و ٣٢ و ٢٩ و ٢٦ ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە.
تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.