دوو توشبووى كۆرۆنا له‌دوزخورماتو تۆماركران

ناوخۆ
  • 24-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    شانه‌ى قه‌یرانى سه‌ڵاحه‌دین،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،تۆماركردنى دوو توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌دوزخورماتو ڕاگه‌یاند.
    جه‌مال عه‌كاب وته‌بێژى فه‌رمى شانه‌ى قه‌یرانى سه‌ڵاحه‌دین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دوو توشبووى به‌ركه‌وته‌ى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌دوزخورماتو ده‌ستنیشانكراوه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"دوو توشبووه‌ نوێكه‌ خۆشكى دوو توشبووى پێشوون بۆیه‌ سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان گیراونه‌ته‌به‌ر وله‌ئێستاشدا كه‌ره‌نتینه‌ كراون".