هه‌ولێر-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، سێ توشبوی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌پارێزگای هه‌ولێر تۆماركران.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوان، سێ توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ له پارێزگای ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، توشبوه‌كان ئافره‌تێك و دو پیاون، ئافره‌ته‌كه خێزانی توشبوه‌كه‌ی دوێنێی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی گوڵانی شاری هه‌ولێره، دو توشبوه‌كه‌ی دیكه پاسه‌وانن له شاری به‌غداد گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان دانیشتوی گه‌ڕه‌كی فه‌رمانبه‌رانه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان دانیشتوی توبزاوهیه له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی رزگاری.