به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات راگه‌یاند و تووشبوونی 197 كه‌سی پشتڕاست كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 6 هه‌زار و 503 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 197 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 71 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 63 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 6 حاڵه‌ت
به‌سره: 5 حاڵه‌ت
سلێمانی: 8 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 8 حاڵه‌ت
دهۆك: 6 حاڵه‌ت
دیاله: 1 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 18 حاڵه‌ت
دیوانیه: 3 حاڵه‌ت
میسان: 1 حاڵه‌ت
بابل: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 4 حاڵه‌ت
سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 8 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 2 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه‌ی به‌غدا و دوو حاڵه‌تیش له ناوچه‌ی كه‌رخى به‌غدا و3 حاڵه‌ت له‌شارى پزیشكى به‌غدا ویه‌ك حاڵه‌ت له‌واست تۆماركراون، له‌كاتێكدا 153 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 21 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 16 حاڵه‌ت
به‌سره: 77 حاڵه‌ت
میسان: 17 حاڵه‌ت
واست: 4 حاڵه‌ت
سلێمانى: 17 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 1 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 4 هه‌زار و 469 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 160 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 738 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 571 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.