به‌غدا-اه‌ع
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،داواى له‌هاوڵاتیان كرد پابه‌ندى بڕیاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى بن.
ڕه‌سول له‌تویتێكدا له‌تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،بڵاویكرده‌وه"ده‌بێت هاوڵاتیان پابه‌ندى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى ته‌ندروستى بن بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تییان وسه‌لامه‌تى كه‌سوكاریان له‌مه‌ترسى ڤایرۆسى كۆرۆنا".
ڕه‌سول وتیشى"هێزه ئه‌منییه‌كان بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى جێ به‌جێ ده‌كه‌ن وخۆیان خستۆته مه‌ترسى توشبوون به‌و ڤایرۆسه بۆیه تكا ده‌كه‌م هاوكاریان بین".