هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى پرۆسه‌یه‌كى پشكنین له‌بیابانى ئه‌نبار به‌رپاده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 24-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وحه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵكووتان وپشكنینى به‌رپاكرد بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش له‌بیابانى ئه‌نبار.
    حه‌شدى شه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌لیواى عامریه‌ى خۆڕاگرى حه‌شد به‌به‌شدارى مه‌غاویرى ئۆپراسیۆنه‌كانى ئه‌نبار پرۆسه‌یه‌كى هه‌ڵكووتان وپشكنینى له‌دۆڵى قه‌زه‌ف ودۆڵى جه‌هه‌ف له‌بیابانى ئه‌نبار به‌رپاكردووه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێزه‌كان ئامانجه‌ داڕێژراوه‌كانى پێكاوه‌ وچه‌ند بازگه‌یه‌كى ئه‌منى جێگیر كردووه‌ بۆ ڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردنى تیرۆرستانى داعش وبه‌ئامانجگرتنى ئاسایشى پارێزگاى ئه‌نبار".