به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق كرد به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان،داوایشى كرد هه‌مووان هاوكارى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان بن بۆ تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانى كۆرۆنا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كه‌عبى پیرۆزبایی له‌گه‌لى عێراق كردووه به‌تایبه‌ت كه‌سوكارى شه‌هید وبرینداره‌كان خاوه‌نى سه‌ركه‌وتن وقوربانییه گه‌وره‌كان به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕمه‌زان.
كه‌عبى داواى كرد هه‌مووان هاوكار وپشتیوانى سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وده‌زگا ئه‌منییه ئه‌ركداره‌كان بكه‌ن بۆ تێپه‌راندنى ئاسته‌نگى په‌تاى كوشنده‌ى كۆرۆنا له‌ڕێگاى پابه‌ندبوونى ته‌واو به‌ڕاسپارده وڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى ومانه‌وه له‌ماڵ ودوور كه‌وتنه‌وه له گردبوونه‌وه‌كان.