كازمی وماكرۆن له‌باره‌ی كۆرۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی دژ به‌داعش گفتوگۆیان كرد

  • 23-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له‌باره‌ی كۆرۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی دژ به‌داعش گفتوگۆیان كرد.
    به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ئیمانوێل ماكرۆن په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ئه‌نجامداوه‌ و پیرۆزبایی لێكردوه‌ به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر فراوانكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان فڕه‌نسا و عێراق كردوه‌ته‌وه‌.
    له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پێگه‌ی عێراق و بینینی رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ناوچه‌كه‌ و جیهان كردوه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر بڕیاری سه‌ربه‌خۆ و پاراستنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق وه‌ك ئه‌وله‌ویه‌تێكی نیشتمانی كردوه‌ته‌وه‌.
    قه‌یرانی دارایی به‌شێكی سه‌ره‌كی گفتوگۆی په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ بوه‌ و باس له‌ پاڵپشتی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق له‌روی داراییه‌وه‌ كراوه‌، ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ته‌واوه‌تی چاكسازی ئابوری، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌رۆڵی كۆمپانیاكانی فڕه‌نسا له‌عێراق و په‌ره‌پێدانی كاره‌كانیشیان كراوه‌، به‌جۆرێك رۆڵی گرنگ ببینن له‌ دوباره‌ دارشتنی پلانی بنیادنانه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا.
    هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دۆخی ئه‌منی و روبه‌روبونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌رگرتن له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیارۆسی به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی نێوان كازمی و ماكرۆن بوه‌ و باسیان له‌هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات كردوه‌.