به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پیرۆزبایی هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان كرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوتاى له‌وڵاتانى براو دۆستدا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،حەلبوسی و عەلی لاریجانی سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئێران، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە یەكتری دەكەن، و لە خوای گەورە داواكارن ئەم بۆنەیە بۆ هەردوو وڵاتی دراوسێ ببێتە مایەی خێر و خۆشی و كۆتایی بە بەڵای ئەو پەتایە بێت، بەرێزیان هیوای تەندروستییەكی باشیشی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی شورانی ئێران خواست.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى" حەلبوسی و مستەفا شەنتوب سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی توركیا ، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەیەكتری دەكەن، جهختیانیش كردەوە لەسەر فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاری لەو دۆسێیانەی جێی بایەخی هاوبەشن و بەپێی بەرژەوەندی هەردوولا.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"حەلبوسی و دكتۆر عەلی عەبدولعال سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی میسر لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لە یەكتر دەكەن و لەخوای گەورە داواكارن ئەم بۆنەیە بۆ هەردوو وڵات و گەلی برا مایەی خۆشی پێشكەوتن بێت.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو،حەلبوسی و عەبدوڵا ئال شێخ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای سعودیە لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆز لەیەكتر دەكەن، جه‌ختیشیان كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی هاریكاری نێوان عێراق و سعودیە لەسەرجەم بوارەكان بەو جۆرەی خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برا دەكات.