كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع
ئیداره‌ى مه‌زارگاى حسه‌ینى پیرۆز،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند به‌هۆى ڕه‌وشى ته‌ندروستى كه‌به‌رۆكى عێراقى گرتۆته‌وه بڕیاردراوه به‌سازنه‌كردنى نوێژى جه‌ژن.
مه‌زارگاى حسه‌ینى پیرۆز له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌هۆى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ربه‌لاوه ده‌ركراوه،بڕیار دراوه نوێژى جه‌ژن ساز نه‌كرێت".
شایه‌نى باسه ئیداره‌ى مه‌زارگاى حسه‌ینى پیرۆز له‌پێنجى ئادار بڕیاریدا به‌سازنه‌كردنى نوێژى هه‌ینى به‌هۆى ڕه‌وشى ته‌ندروستى كه‌به‌رۆكى عێراقى گرتۆته‌وه وله‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌ده‌مه‌و هاتنى بانگه‌وازه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆز.