به‌غدا-اه‌ع
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌گه‌ڵ هومام حه‌موودى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى دواپێشهاته سیاسى وئه‌منییه‌كان وڵاتیان تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا پێشوازى كردووه له‌شاندى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى به‌سه‌رۆكایه‌تى هومام حه‌موودى وله‌میان دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانى سیاسى وئه‌منى وڵاتیان تاوتوێ كردووه.
وتیشى"هه‌ردوولا جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگى په‌یوه‌ندى وكرانه‌وه‌ى نێوان فراكسیۆنه سیاسییه‌كان وئاڵوگۆڕى دیدوبۆچوونه‌كان له‌پێناو پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارى هاوبه‌ش ویه‌ك هه‌ڵویستى ویه‌كڕیزى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و پرۆژانه‌ى ده‌یه‌وێت لێكترازان له‌یه‌كڕیزى ووڵات وئه‌زموونه سیاسییه‌كه‌ى بدات.