به‌به‌ڵگه‌نامه‌..قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ له‌سه‌ڵاحه‌دین له‌ڕۆژانى جه‌ژندا

ناوخۆ
  • 23-05-2020, 00:00
  • +A -A

     سه‌ڵاحه‌دین-اه‌ع

     
    عه‌مار جبورى پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین،ڕێنمایی دایه‌ ئه‌ندامانى شانه‌ى قه‌یران له‌پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین وسه‌رۆكى یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كان،به‌سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ له‌ڕۆژانى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زاندا.
    به‌پێى به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كى پارێزگارى سه‌ڵاحه‌دین كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڕیار دراو به‌ سه‌پاندنى قه‌ده‌غه‌ى ته‌واوى هاتوچۆ له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكه‌ له‌ڕۆژانى پشووى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان كه‌ له‌ڕۆژى24/5/2020 ده‌ستپێده‌كات تاوه‌كو ڕۆژى 28/5/2020.