سه‌رۆك كۆمار له‌په‌یامى پیرۆزبایی جه‌ژن: جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزى ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان

ناوخۆ
  • 23-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختى له‌یه‌كڕیزى نێوان عێراقییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان كرده‌وه‌.
    سه‌رۆك كۆمار له‌تویتێكیدا ڕایگه‌یاند:"به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ى ڕۆڵه‌ى گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".
    وتیشى"یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان وبه‌رپاكردنى پاڵپشتى ویه‌كڕیزى نێوان عێراقییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگى ئه‌منى وئابوورى وبڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،ئامانجێكى گه‌وره‌ وبه‌نرخه‌ جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌پێناو عێراقێكى ئارام وسه‌قامگیر".