بهغدا-اهع
كۆمەڵەی فیقهی زانایانی ئایینی عێراق یەكەمین رۆژی مانگی رەمەزانی دیاریكرد و رایگەیاند، سبەینێ شەممە تەواوكاری مانگی پیرۆزی رەمەزانە و یەكەمین رۆژی جەژن دەكەوێتە رۆژی یەكشەممە.
لە راگەیەندراوەكەدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،هاتوە، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بڕیاری كۆمەڵەی فیقهی زانایانی ئایینی عێراق بۆ بانگهێشت و فەتوا سەبارەت بە بینینی مانگ، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مانگ بەدینەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، فەلەكناسان سەرجەمیان كۆكبون لەسەر بەدینەكردنی مانگ لە ئێوارەی رۆژی هەینیدا و بەوپێیە سبەی شەممە دەبێتە تەواوكاری مانگی رەمەزان و رۆژی یەكشەممە، 24ی ئایار یەكەمین رۆژی جەژنی پیرۆزی رەمەزانە.