بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ، لەبارەی گەورە تیرۆریستی داعش، عەبدولناسر قارداش کە دوێنێ دەستگیرکردنی راگەیەندرا، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ئەوە خراوەتەڕوو کە ناوی تەواوی تیرۆریستەکە؛ تەها عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵا بەکر ئەلغەسانییە و لە دایکبووی ساڵی ۱۹٦۷ی شارۆچکەی تەلەعفەری سەربە نەینەوایە.
لە ساڵی ۲۰۰۷ بووەتە ئەندام لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە مووسڵ و تا کۆتایی ساڵ والی ناوچەی جزیرە بووە، لەو ماوەیەشدا کۆمەڵێک كردهوهى تیرۆرستى زۆری بۆسەر هێزە عێراقییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنی ئەنجامداوە.
گەورە تیرۆریستی داعش، عەبدولناسر قارداش لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۰دا، جێگری والی ناوچەی باکوور بووە و لەسەر فەرمانی گۆڕ بهگۆڕ ئەبوبەکر بەغدادی کراوەتە والی ویلایەتەکانی باکوور.
عەبدولناسر قارداش لە ساڵی ۲۰۱۱دا لە دەرەوەی بەغدا چاوی بە گۆڕ بهگۆڕ ئەبوبەکر بەغدادی کەوتووە و بووەتە سەرۆکی پیشەسازی و گەشەپێدانی رێکخراوی داعش.
دواتر گۆڕ بهگۆڕ بەغدادی ناردویەتییە سووریا و ئەرکی کردنەوەی جبەخانەی چەک و تەقەمەنی پێسپاردەوە.
گەورە تیرۆریستی داعش، عەبدولناسر قارداش لە سووریاش بووەتە والی شارەکانی حەسەکە، دێرازۆر و رەققە و لە دوای کوژرانی گەورە تیرۆریست ئەبو محەمەد عەدنانی بووەتە یاریدەدەری گۆڕ بهگۆڕ ئەبوبەکر بەغدادی.
دواتر بووەتە بەرپرسی هێرشەکانی تایبەت بە داگیرکردنی كۆبانێ، تەدمور، حەلەب و دیمەشق، هەروەها رۆڵی هەبووە لە بەرهەمهێنان و گەشەپێدانی گازی خەردەل بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە عێراقییەکان و بەرپرسی تەواوی کارە ئیدارییەکان و چالاکییە تیرۆرستییهكانى تایبەت بە بەرهەمهێنان بووە.
دوێنێش دەستگیرکردنی تیرۆرست عەبدولناسر قارداش لە ئۆپەڕاسیۆنێکی دەزگای هەواڵگری عێراقدا راگەیەندرا.