به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر چه‌ند ئامانجێكى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی چاوه‌ڕوانكراو ئاشكراكرد كه‌دژى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌رپایده‌كات.
فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان پرۆسه‌ى هه‌مه‌چه‌شنه‌یی ئه‌نجامده‌دات بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
وتیشى"پرۆسه هه‌مه‌چه‌شنه‌ییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌وه جێ به‌جێ ده‌كرێت پلانى پێشوه‌خته‌ى بۆ دانراوه به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى"،دووپاتیشیكرده‌وه پرۆسه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى داعش.