فه‌رمانى بانگهێشتكردن بۆ وه‌زیرى پیشه‌سازى وكانزاكانى پێشوو ده‌رچوو

ناوخۆ
  • 20-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى ده‌ركردنى فه‌رمانى بانگهێشتكردن دژى وه‌زیرى پیشه‌سازى وكانزاكانى پێشووى ڕاگه‌یاند،ڕوونیشیكرده‌وه‌ فه‌رمانى بانگهێشتكردنه‌كه‌ به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(329)ى یاساى سزاكان بووه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌سافه‌ى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى فه‌رمانى بانگهێشتكردنى دژى وه‌زیرى پیشه‌سازى وكانزاكانى پێشووى ده‌ركردووه‌ به‌هۆى ئه‌و سه‌رپێچییانه‌ى له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕوویانداوه‌ له‌باره‌ى ده‌ركردنى فه‌رمانى وه‌زارى به‌گواستنه‌وه‌ ودوور خستنه‌وه‌ وئاڵوگۆڕكردنى به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان به‌پێچه‌وانه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌(71ى ساڵى 2011)".
    ڕایشیگه‌یاند"وه‌زاره‌ته‌كه‌ ناوه‌ڕۆكى نوسراوى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى جێ به‌جێ نه‌كردووه‌ كه‌له‌به‌روارى 25/7/2019 ده‌ركراوه‌،وباس له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى دوورخستنه‌وه‌ وڕاسپاردن وئاڵوگۆڕكردنى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان وخاوه‌ن پله‌ تایبه‌ته‌كان ده‌كات".