به‌غدا-اه‌ع
مه‌هدى ڕه‌شید وه‌زیرى كشتو‌كاڵى به‌وه‌كاله‌ت،ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى وه‌رگرتنى 390هه‌زار تۆن له‌گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان.
حەمید نایف وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی لە ڕاگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، ئاماژەی بەوە کرد چەند ڕۆژێک لەمەوبەر وەزیری بەوەکالەتی کشتوکاڵ، شاندی باڵای وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بە سەرۆکایەتیی مەهدی ڕەشید لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم لە تەلاری وەزارەتی کشتوکاڵ، ڕێککەوتوون لەسەر ڕادەستکردنی بڕی ئەو گەنمەی کە دەبێت ڕادەستبکرێن، ئەویش بەپێی پلانی کشتوکاڵیی وەزارەتی سامانە ئاوییەکان.
ئاشکراشی کرد، "شاندی هەرێم داوای ڕادەستکردنی دوو ملیۆن و 400 هەزار تۆن گەنمی کردووە، ئەم بڕە زیادەڕەوی تێدادەکرابوو و لەگەڵ ئەو بڕەدا یەکنادەهاتەوە کە لە ساڵانی ڕابردوودا تەرخان و ڕادەستی بەغداد کرابوو".
ئاماژەی بەوەش کرد لە کۆتاییدا دوای گفتوگۆی زانستی و ورد، لە کۆبوونەوەکە دەنگدراوە و کۆدەنگ بوون لەسەر پێدانی لە سەد 10 زیاتری ئەو بڕەی ساڵی ڕابردوو ڕادەستکراوە، کە 355 هەزار تۆن بووە.
بەمەش "بڕی گەنمی ئەمساڵ کە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت، دەگاتە 390 هەزار تۆن".