به‌غدا– اه‌ع
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ئاشكراى كرد كه كۆده‌نگیه‌كى سیاسی هه‌یه له‌باره‌ى كاندیدنه‌كردنى هیچ وه‌زیرێكى پێشوو له‌كابینه حكومییهكهى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه سیاسیه‌كان كۆدهنگن له‌باره‌ى كاندیدنه‌كردنى هیچ وه‌زیرێكى پێشووى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى لهكابینهكهى كازمییدا"،داوایشى له"هێزه كوردییه‌كان كرد ڕێز له‌خواستى فراكسیۆنه نیشتیمانییه‌كان بگرن بهكاندیدنهكردنى هیچ وه‌زیرێكى پێشوو بۆ پۆسته به‌تاڵه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ردوو پۆستى ده‌ره‌وه وداد".
وتیشى"له‌میان پێكهێنانى حكومه‌ت یاداشتنامه‌یه‌ك به‌واژۆى 130 په‌رله‌مانتار و15 پارێزگار پێشكه‌شى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كرا له‌باره‌ى هێشتنه‌وه‌ى نورى دلێمى وه‌زیرى پلاندانانى پێشوو له‌پۆسته‌كه‌ى خۆى له‌حكومه‌تى نوێ‌دا،به‌و پێیه‌ى وه‌زیرێكى سه‌ركه‌وتوو بوو وبهئاستێكى به‌رزى پیشه‌ییانه‌وه وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌ڕێوه‌برد".
ڕایشیگه‌یاند"خواستێكیش هه‌بوو لاى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌باره‌ى هێشتنه‌وه‌ى جه‌عفه‌ر عه‌لاوى وه‌زیرى پێشووى ته‌ندروستى به‌هۆى سه‌ركه‌وتنى لهبهڕێوبردنى دۆسییه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ،به‌ڵام پێداگیرى هێزه سیاسییه‌كان له‌باره‌ى كاندید نه‌كردنه‌وه‌ى هیچ وه‌زیرێكى پێشوو لهحكومهتهكهى كازمى وایكرد ڕێگا نه‌درێت لههێشتنهوهى هه‌ردوو وه‌زیرى ناوبراو".
ئاماژه‌یشى دا فراكسیۆنى حیكمه دژى هیچ هه‌ڵوێستێكى نیشتیمانى نییه كهلهبهرژهوهندى عێراق بێت وله‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ هیچ هێزێكى سیاسی ناكۆك نییه به‌ڵكو لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه.
لاى خۆیه‌وه سه‌تار جابرى په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى حیكمه،دووپاتیكرده‌وه،كازمى نیازى هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كابینه‌ى وهزارییهكهى ته‌واو بكات.
جابرى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گفتوگۆ وڕاوێژهكانى له‌گه‌ڵ هێز وفراكسیۆنه سیاسییه‌كان سازكردووه بۆ ته‌واوكردنى كابینه وهزارییهكهى پێش جه‌زنى ڕهزامهن كه‌تاوه‌كو ئێستا 7 وه‌زاره‌تى به‌به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه".
وتیشى"ناوه‌كان له‌ئێستادا ئاماده‌ن،كازمیش ده‌یه‌وێت داخوازییه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بكات بۆ سازكردنى دانیشتنى متمانه‌دان به‌و ناوانه له‌م هه‌فته‌یه‌دا".