كازمى پشووی رۆژانی جەژن لە رۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتو دیارى ده‌كات

ناوخۆ
  • 19-05-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاردراوە پشوی رۆژانی جەژن لە رۆژی یەکشەممە تا پێنجشەممەی هەفتەی داهاتو بەردەوام بێت و لەو ماوەیەشدا قەدەغەی هاتوچۆی سەرانسەری رادەگەیەنرێت.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە، بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوەوە و دۆخی تەندروستی، ئابوری و خزمەتگوزاری وڵاتی تاوتوێکرد و جەختی لە بەردەوامی و کارکردن بە ئامانجی کەمکردنەوەی رۆتینات و نەهێشتنی گەندەڵی کردەوە.
    لە کۆبونەوەکەدا وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکردوە، زیادبونی توشبوانی کۆرۆنا فشار لەسەر کەرتی تەندروست دەکات و ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان بن، دەتوانرێت پەتاکە کۆنتڕۆڵبکرێت.
    ئەمڕۆش سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاریداوە بە خەرجکردنی موچەی مانگی (ئایار/5)ی سەرجەم فەرمانبەر و موچەخۆرانی دەوڵەت، بەبێ ئەوەی هێچ بڕەپارەیەک لە موچەکانیان ببڕدرێت