بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا بە خەرجکردنی موچەی مانگی (ئایار/5)ی سەرجەم فەرمانبەر و موچەخۆرانی دەوڵەت، بەبێ ئەوەی هێچ بڕەپارەیەک لە موچەکانیان ببڕدرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بڵاویکردەوە، " سەرۆک وەزیران بڕیاری خەرجکردنی موچەی مانگی (ئایار/5)ی سەرجەم فەرمانبەر و موچەخۆرانی دەوڵەتی دەرکردوە و موچەی مانگی ئایار بەبێ هیچ لێبڕینێک خەرج دەکرێت"